١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٤٠
Source: Mehrnews
پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ سەر بەربژێرانی عێراقی؛ دوو بەربژێری تریش کرانە ئامانج

لە زنجیرە ڕووداوێکی هاوەیوەند بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، بەربژێرێک لە بەغدا تیرۆر کرا و نووسینگەی دوو بەربژێری تریش کرانە ئامانج و ئاگردران.

 ڕۆژی چوارشەممەر ڕابردوو 15ی ئاکتەوبر، سەفا مەشهەدانی بەربژێری کۆتڵەی سیادە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بە هۆی بومبڕێژکرانی ئۆتۆمبیلەکەی لە گەڕەکی تارمیەی بەغدا کوژرا و بە مەودای چەند ڕۆژ دوای ئەو ڕووداوە، نووسینگەی دوو بەربژێری تریش کرانە ئامانج.

موسەنا عەزاوی بەربژێری کۆتڵەی عەزم، لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێڕای پشت‌ڕاست‌کردنەوەی هێرش‌کرانە سەر نووسینگەکەی لە شارۆچکەی یووسفییەی بەغدا لە برینداربوونی ئەندامێکی نووسینگەکەی هەواڵی دا و نووسی: ئێمە هێشتاش پاش ئەو هێرشە، وێنەگرتن، بێ‌ڕێزی، هەڕەشە و هەوڵ بۆ سووکایەتییەکان ئیدانە دەکەین.

هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ئاگردرانی نووسینگەی بەربژێرێکی تری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە ناوەندی بەغدا هەواڵی داوە کە خێرا ئاگرەکەی کۆنتيڕۆڵ کراوە و وادیارە هیچ قوربانییەکی گیانی بەدواوە نەبووە.

ئەمە سەرەڕای هێرشی کەسانی نەناس و نزیک لە شانی نووستووی داعش بۆ سەر نووسینگەی مەحما خەلیل بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوایە کە بە ئاگردانی پۆستەرە و وێنەکانی ئەو بەربژێرە کۆتایی پێهاتووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha